بە فەرمی ریاڵ مەدرید دوو یاریزانی فرۆشت

یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی ئێوارەی ئەمڕۆ فرۆشتنی دوو لە یاریزانەکانی یانەکەی راگەیاند.
ریاڵ مەدرید لە بەیاننامەیەکی رەسمیدا رۆشتنی هەریەکە لە بەیڵ و ریگیلۆنی بۆ یانەی تۆتنهام راگەیاند.
یانەکە رایگەیاندووە بەیڵ بە خواستن تا ٣٠ی مانگی شەشی ساڵی ٢٠٢١ پەیوەندی بە یانەی تۆتنهام کردووە.
هەروەها ریگیلۆنیش بە یەکجاری بە بڕی ٣٠ ملیۆن یۆرۆ فرۆشراوە، بەڵام یانەکە لە داهاتوودا دەتوانێت بیکڕێتەوە.
یانەی ریاڵ مەدرید هیوای سەرکەوتنی بۆ هەردوو یاریزانە خواستووەو بە بەشێک لە یانەکە ناوی بردووە.
 


PM:08:51:19/09/2020