كێن ئەوانەی ناتوانن زەنجبیل بەكاربهێنن.. سودەكانی بزانە

زەنجبیل یەكێكە لە بەهاراتە زۆر ناسراوەكان كە لە ئێستادا بەكارهێنانی زۆر زۆرە لە ناو خەڵكدا و بە یەكێك لە تەندروستترین بەهاراتەكان دادەنرێت لە جیهاندا، بەڵام وەكو هەموو شتێكی تر بەكارهێنانی ڕۆژانەی دەبێت لە رێژەیەكی دیاری كراودا بێت و نابێت زیاد لە رێژەی خۆی بەكاربێت ئەگەرنا رەنگە كاریگەری نەرێنی دروست بكات.

 

بڕی خواردنی زەنجبيل بە پێی تەمەن دەگۆڕێت:

 

•بۆ منداڵی خوار تەمەن۲ ساڵ باشترە بەكار نەیەت.
•بۆ منداڵی سەروو ۲ ساڵ لە رۆژەكەدا لە ۲ میلیگرام زیاتر بەكار نەیەت.
• بۆ گەورە  باشترە لە ٤ گرام زیاتر بەكارنەیەت ( ئەگەر پاوردەر بێت باشترە لە كەوچكێكی چا زیاتر نەخورێت ( كەوچكی قەڵا نەبێت)).
• بۆ ئافرەتی دوگیان باشترە لە ژێر چاودێری پسپۆری تایبەت بەكار بهێنرێت، چونكە بەكارهێنانی لە كاتی دوگیانیدا قسەو باسی لەسەرە و مەسەلەكە بە تەواوی یەك لا نەبۆتەوە كە ئایا نابێت یاخود دەبێت بەكاربێت ! بۆیە ئەگەر بەكارهات پێویستە لە رۆژەكەدا لە ۱ گرام زیاتر بەكار نەیەت.• بۆ ئەوكەسانەی نەخۆشی دڵیان هەیە باشترە بە ئاگاداری بەكاری بهێنن و زیادرەوی نەكەن لە بەكارهێنانی زەنجبیل دا.•  زەنجبیل باشترە بۆ كەسانەی كە لەسەر هەندێك جۆری حەبن كە رێگری لە خەستبوونەوەی خوێن دەگرێت وەكو وارفارین و هیپارین و ئەسپرین و كلۆپیدۆگریل و هەندێك حەبی ئازار وەكو ڤۆلتارین و پرۆفین و ناپرۆكسین.

 سودەكانی بەكارهێنانی زەنجبیل

 

1. یاریدەدەرە بۆ كرداری هەرسكردن و هەرسكردن ئاسان دەكات، دەكرێت وەكو چا لەگەڵ نەعنا و هەنگوینی ئەسل و ئاوی لیمۆ بخورێتەوە لەو كەسانەی نارەحەتی هەرسكردن و سك ئاوسان و غازات و كێشەی قۆلۆنیان هەیە.
2. كەمكردنەوەی هەوكردن لەلەشدا بەتایبەتی هەوكردنی جومگەكان و رۆماتیزم.
3. بۆ هێڵنجدان و دڵ تێكەڵهاتن بە تایبەتی بۆ ئەو كەسانەی كە لە بەیانیاندا دڵتیكهەڵاتنیان هەیە یاخود لە ناو سەیارەو تەیارەدا تووشی ئەو حاڵەتە دەبن یاخود ئەوكەسانەی لە دوای عیلاجی كیمیایەوە تووشی دڵتێكەلهاتن دەبن.
4.كەمكردنەوەی رێژەی شەكر و كۆلیسترۆلی خراپی خوێن و كەمكردنەوەی پەستانی خوێن، ئەو كەسانەی كە لەسەر دەرمانی دابەزاندنی شەكرە و پەستانی خوێنن دەبێت پرس بە دكتۆرەكەی خۆیان بكەن چونكە رەنگە هەندێك كات بەكارهێنانەكەی لەگەڵ ئەو دەرمانانە ببێتە هۆی دابەزاندنێكی زۆری شەكرە و پەستانی خوێنەكە و لەو حاڵەتەدا پێویستە بری دەرمانەكە كەم بكرێتەوە.
5.بۆ كەمكردنەوەی ئازاری سەر و قورگ ئێشە.
6. بۆ كەمكردنەوەی ئازاری سووری مانگانە بەكاردێت.
7.لەگەل پلانێكی تەندروستی خۆراكدا دەكرێت یارمەتیدەر بێت بو دابەزاندنی كێش.
8.لە چارەسەری دڵە كزێدا بەكاردێت.

‎سەرچاوە: . ئەسرا كمال 
‎ماستەر لە زانستی خۆراك 



PM:10:38:19/09/2020