به‌ڕێوه‌به‌ری زانكۆ تایبه‌تییه‌كان: له 70%ی زانكۆ ئه‌هلییه‌كان ناڕازیم
قوتابی هه‌یه بڕوانامه‌ی ئاماده‌ییه‌كه‌ی ته‌زویر بووه، كه‌چی زانكۆكه‌ش بڕوانامه‌ی ده‌رچوونی پێداوه
به‌ڕێوه‌به‌ری زانكۆ تایبه‌تییه‌كان له دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی له دیدارێكی له‌گه‌ڵ سپی میدیا جه‌خت له‌سه‌ر ئاشكراكردنی ژماره‌یه‌كی زۆر له بڕوانامه‌ی ته‌زویر ده‌كاته‌وه‌و ده‌شڵێت "هه‌مویان ده‌دینه دادگا".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه زۆرێك له زانكۆ ئه‌هلییه‌كان به عه‌قڵی بزنسی كار ده‌كه‌ن‌و گرنگی به كواڵیتی ناده‌ن. ده‌شڵێت "تاوه‌كو ئێستا 112 بڕوانامه‌ی ته‌زویرمان گرتووه". فه‌زیحه‌ی زانكۆیه‌كیش ئاشكرا ده‌كات‌و ده‌ڵێت به هۆی ته‌زویری بڕوانامه‌ی ئاماده‌ییه‌وه، بڕیاری فه‌سڵكردنمان بۆ قوتابییه‌ك ده‌ركردووه، كه‌چی دوای شه‌ش مانگ، زانكۆكه پشتگیری ده‌رچوونی له زانكۆوه بۆ كردووه".
دكتۆر جه‌مال كەمال پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر‌و به‌ڕێوه‌به‌ری زانكۆ تایبه‌تییه‌كان له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له باره‌ی ژماره‌ی زانكۆ ئه‌هلییه‌كانه‌وه وتی "ئێستا 12 زانكۆی تایبه‌تمان هه‌یه، بۆ ساڵی ئاینده‌ش سێ زانكۆی تری ئه‌هلی ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام زانكۆی دیجله بڕیاری داخستنی بۆ ده‌رچووه، بۆیه ژماره‌كه‌ی ده‌بێته 14 زانكۆ".
له‌باره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه باس له جیاوازیی مناڵه مه‌سوله‌كان‌و قوتابییه‌كان له مه‌سه‌له‌ی ده‌وام نه‌كردن‌و پێدانی نمره ده‌كرێت، دكتۆر جه‌مال ده‌ڵێت "ئێمه‌ش وه‌كو ده‌نگۆ گوێمان لێبووه، به‌ڵام كه‌س نه‌هاتۆته وه‌زاره‌ت سكاڵا بكات، چونكه ئه‌گه‌ر قوتابیان سكاڵا بكه‌ن، ئێمه به‌دواداچونی بۆ ده‌كه‌ین‌و ڕێگه‌ش به جیاوازی ناده‌ین".
ماوه‌یه‌كه باس له بوونی بڕوانامه‌ی ساخته ده‌كریت له زانكۆ ئه‌هلییه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌ری زانكۆ تایبه‌ته‌كان ئه‌و هه‌واڵانه‌ی پشتڕاستكرده‌وه‌و باسی له‌وه كرد، كه له ڕێگه‌ی داتابێیسه‌وه، به بڕوانامه‌ی ئاماده‌یی سه‌رجه‌م قوتابیان ده‌چینه‌وه، هه‌موو بڕوانامه ته‌زویره‌كان ده‌گرین "قوتابی هه‌یه له قۆناغی سێیه‌م یا چواره‌مه، ئاشكرا ده‌بێت‌و فه‌سڵده‌كرێت". وتیشی "داتابێیسه‌كه له ساڵی 1968ه‌وه تاكو ئێستا، داتای بڕوانامه‌ی قوتابخانه ئاماده‌ییه‌كانی سه‌رجه‌م عێراقی تێدایه، بۆیه هه‌موو ئه‌وانه‌ی بڕوانامه‌ی ئاماده‌ییان له شاره‌كانی تری عێراقه‌وه هێناوه، ئه‌گه‌ر ته‌زویر بێت ده‌ربازیان نابێت‌و هه‌موشیان ده‌ده‌ینه دادگا. ساڵانی پێشوو كه‌سی ساخته‌كار ته‌نیا فه‌سڵ ده‌كرا، به‌ڵام له ڕێنمایی تازه ڕووبه‌ڕووی دادگایان ده‌كه‌ینه‌وه، خۆی زانكۆكانیش ئه‌گه‌ر خۆیان ماندوو بكه‌ن‌و وردبین بن، بڕوانامه گوماناوییه‌كان دیارن، چونكه مه‌عقول نیه كه‌سێك خه‌ڵكی هه‌ولێر بێت‌و ئاماده‌یی له شارێكی تری وه‌ك موسڵ ته‌واو كردبێت، پێویسته زانكۆ ئه‌م جۆره كه‌سانه بنێرێته وه‌زاره‌ت".
قوتابیانی زانكۆ ئه‌هلییه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، كه ڕێژه‌ی وه‌رگرتن به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئیمكانیاتی لۆجیستی‌و دابینكردنی مامۆستاوه، ژماره‌ی وه‌رگرتنه‌كه زۆر زیاده. له‌و باره‌یه‌وه دكتۆر جه‌مال نه‌یشارده‌وه كه هه‌ندێك له زانكۆكان به عه‌قلیه‌تی ئاكادیمی كار ناكه‌ن‌و ئامانجی سه‌ره‌كیان كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌یه. هه‌روه‌ك ده‌ڵێت "زانكۆ هه‌بووه، ته‌نیا له فرۆشتنی فۆڕمی وه‌رگرتن به ده‌یان ملیۆنی دیناری قازانج كردووە، ئێمه له‌سه‌ر بڕیاری وەزیر پاره‌ی فۆرمه‌كانمان له 200 هەزار بۆ 25 هەزار دینار، كه‌مكردۆته‌وه، هه‌وڵده‌ده‌ین بۆ ساڵی ئاینده هێشتا كه‌متری بكه‌ینه‌وه". وتیشی "وه‌كو ئه‌ركی خۆمان كارمان له‌سه‌ر هاوسه‌نگی‌و كواڵیتی كردووه، نابێت هه‌موو قوتابییه‌ك وه‌ربگیرێت، ڕاسته به پاره‌یه، به‌ڵام خۆ نابێت قوتابی نمره‌یه‌كی زۆر نزم بچێته كۆلیژێكی باش، له سه‌رده‌می دكتۆر دلاوه‌ر له‌سه‌ر داوای وه‌زیر، چوومه كۆلیژی دیجله‌ی زانكۆیی بینیم له به‌شی یاسا 1064 كه‌س وه‌رگیرا بوو، بۆیه بڕیارماندا ته‌نیا 100 قوتابی وه‌ربگرێت، چونكه له‌ڕوی زانستیه‌وه ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌ی پێ ئیداره ده‌كرا، ئێستاش ڕێژه‌ی وه‌رگرتنمان به‌رز كردۆته‌وه‌و به شێوه‌یه‌ك یاسا له هه‌ندێك كۆلیژ له‌سه‌روی 70% بوو، پزیشكی ددان له 95% نه‌هاته خواره‌وه، ئێستا وا خه‌ریكین سیسته‌می وه‌رگرتنیشیان وه‌ك زانكۆ حكومییه‌كان بكه‌ینه سیسته‌می زانكۆلاین".
له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی ماسته‌ر، كه هه‌ندێك له زانكۆ تایبه‌تییه‌كان باسی ده‌كه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری زانكۆ تایبه‌تییه‌كان وتی "به‌پێی یاساكه بۆیان هه‌یه ماسته‌ر بكه‌نه‌وه، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه ناده‌ین، ماسته‌رێكی سه‌قه‌ت بكرێته‌وه، چونكه ئێمه خۆمان به‌كالۆریۆسێكی سه‌قه‌تمان هه‌یه‌و بارێكی قورسمان خستۆته سه‌ر شانی حكومه‌ت، بارێكی تر ناخه‌ینه سه‌ری، من له‌گه‌ڵ ئه‌وه نیم ماسته‌ر له زانكۆ ئه‌هلییه‌كان بكرێته‌وه، تا ئه‌و كاته‌ی ژینگه زانستییه‌كه ته‌واو له بار نه‌بێت".
ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه، كه به‌ڕێوه‌به‌ری زانكۆ تایبه‌تییه‌كان له وه‌زاره‌ت، توند هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات له گه‌ڵ زانكۆ ئه‌هلییه‌كان‌و زۆرجاریش ده‌كه‌وێته كێشه. له‌و باره‌یه‌وه دكتۆر جه‌مال وتی "من توندم له‌سه‌ر هه‌ق، كاری نایاسایی بۆ هیچ به‌رپرسێك ناكه‌م‌و به‌رپرسه‌كانیش ئه‌و راستیه ده‌زانن، من ده‌زانم به‌شێك له زانكۆ ئه‌هلییه‌كان به شێوه‌یه‌كی ئاسایی دروست نه‌بوون، به‌ڵام هیچ به‌رپرسێك ئه‌گه‌ر له‌پشتیانه‌وه بوبێت، نه‌یتوانیوه ڕێره‌وی كاری یاسایی‌و زانستی ئێمه بگۆڕێت، من به‌ئاشكرا ده‌ڵێم، زانكۆ تایبه‌تییه‌كان له ئاستی تموحی ئێمه‌دا نین‌و هه‌ندێكیان ئاستیان خراپه، زانكۆیه‌ك دوای شه‌ش مانگ له فه‌سڵكردنی قوتابییه‌كی به هۆی ساخته‌یی بڕوانامه‌كه‌ی، كه‌چی بێت بڕوانامه‌ی ده‌رچوونی بۆ بكات، چۆن لێی بێده‌نگ ده‌بم‌و چۆن داوای لیژنه‌ی لێكۆڵێنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ناكه‌م".
PM:06:33:31/05/2014