فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردوومانی چەند شوێنێکی سنووری پارێزگای دهۆکیان كرد.
بەپێی زانیارییەکانی "سپی"، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ناوچەکانی دەڤەری چیای گارە لە ناحیەی مامەڕنێ لە سنوری قەزای ئامێدی پارێزگای دهۆک بۆردومانکرد.
بههۆی بۆردومانهكهشهوه ئاگر له رهز و باخ و پوش و پاوانی زۆری جوتیارانی ناوچهكه كهوتوهتهوه، کە ئەمەش دڵەڕاوكێ و ترسی زۆری لای دانیشتووانی سنوورەكە دروستكردووە.
ڕۆژی یەکشەممە ٦ی ئەیلول وەزارەتی بەرگری توركیا بە فەرمی رایگەیاند، ئۆپراسیۆنی زەمینیان لە سنوری هەرێمی كوردستان كۆتایی پێهێناوە كە ئۆپراسیۆنەكەیان بە ناوی (چنگی پڵنگ) ناوهێنابوو لە رۆژی ١٧ی حوزەیرانەوە دەستی پێكردبوو.