سودەکانی شەربەتی لیمۆ

چەند توێژینەوەیەک دەریدەخات بەهۆی بوونی پۆتاسیۆم، خواردنەوەی شەربەتی لیمۆی سروشتی دەبێتە رێگر لە دروستبونی بەردی گورچیلە، سەرباری ئەوەی وزە دەبەخشێت بە جەستە.

 

ئاوی لیمۆ کە مادە دژە ئۆکسید و ڤیتامین C تێدایە خانەکانی لەش دەپارێزێت و هەروەها بەهۆی مادەی Flavonoidەوە سوڕی خوێن چالاک دەکات و بەرگری لەش بەهێز دەکات.

 

ڤیتامین C ی ناو لیمۆ کە دەوڵەمەندە بە ماددەی کۆلاجین، دەموچاو نەرم و شێدار دەکات لەگەڵ نەمانی پەڵەو زیپکە، لەکاتێکدا قژیش بەهێز دەکات.

 

پێداویستیەکان:

 

-شەکر: 250 گرەم
-ئاوی لیمو: نیوەی لیوانێک
-گوڵاو: چارەکە لیوانێک
-ئاو: سێ لیوان و نیو

چۆنیەتی دروست کردنی:

 

یەکەم:
ئاوی لیمۆکە لەگەڵ شەکر و گوڵاوەکە تێکەڵ دەکەین.

 

دووهەم:
دواتر ئەو سێ لیوان و نیوە ئاوەکەش زیاد دەکەی پێی.

سودەکانی ئەم خواردنەوە:

 

1- خواردنەوەی كوپێك شەربەتی لیمۆ ڕۆژانە یارمەتی دابەزاندنی كێشی زیادە دەدات ،لەبەر ئەوەی بڕێكی باش پەكتینی تێدایە.

2-یارمەتی چالاككردنی كاری گەدە دەدات و هەرسكردن ئاسان دەكات.

3-پارێزگاری لەڕێژەی ترشتێتی ناو جەستە دەكات،بەمەش كۆئەندامی بەرگری لەش بەهێزدەكات،و ڕێگری لەتوشبون بەنەخۆشیەكان دەكات.

4-بڕی پێویست ڤیتامین “سی”بەجەستە دەبەخشێت و جەستە لەژەهر پاكدەكاتەوە.

5-باشتر وایە بڕێكی كەم شەكرلەناو شەربەتی لیمۆدا بتوێنرێتەوە ئینجا بخورێتەوە بۆ ئەوەی زیان بەگەدە نەگات .



PM:10:14:20/09/2020