ئۆتۆمبێڵێکی بۆمبرێژکراو لە چیای شنگال تەقییەوە

ئەمشەو ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو لە قەزای شەنگال تەقییەوە.

بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، ئەمشەو کاتژمێر ٩:٣٠ خولەک ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپڵ لە خۆرھەڵاتی مەزارگەی شەر‌فەدین لە چیای شنگال تەقییەوە.

 

هاوکات لە ئێستاشدا هێزە ئەمنیەکان گه‌یشتوونه‌ته ‌شوێنی ڕووداوەکە و ده‌ست كراوه‌ به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و رووداوه‌. 

 

شاری شەنگال شارێکی کوردیەو دەکەوێتە خۆرئاوای کوردستانی باشور، ئەم شارە سەر بە پارێزگای نەینەوایە  سەد و بیست١٢٠ کیلۆمەتر لە ناوەندی شاری موسڵ دوورە. شارەکە پێگەیەکی ستراتیجی گرنگی هەیە هاوسنورە لەگەڵ وڵاتی سوریا دەکەوێتە نێوان چوار قەزاوە ئەوانیش (ڕەبیعە، عیاز تەلەعفەرو قیروان).

 

شاخی شەنگال گرنگیەکی زۆری بۆ شارەکە هەیە ئەم شاخە دەکەوێتە بەشی پشتەوەی شارەکە هاوسنورە لەگەڵ وڵاتی سوریا و بەتایبەت دەکەێتە نیوان شاری حەسەکە لە سوریاو پارێزگای نەینەوا لە عێراق، بەرزی ئەم شاخە بەنزیکەی ١٤٠٠ مەترە .

 

 



PM:10:36:20/09/2020