بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە تورکیا ڕوویدا

ئەمشەو یەکشەممە بومه‌له‌رزه‌یه‌كی بەهێز به‌ گوڕی ٥ پله‌ی رێخته‌ر لە ناوچه‌یه‌كی ناوه‌ڕاستی توركیای ڕوویدا. 

 

ناوەندی بومەلەرزەزانی ئەوروپی رایگەیاند" کاتژمێر ١٠:٨ دەقیقەی ئەمشەو له‌ ناوچه‌ی ئاك سه‌رای كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ناوه‌ڕاستی توركیا ڕوویدا".


ناوەندەکە دەشڵێت" بوومەلەرزەكە بە گوڕی ٥٠٣ پلە بووه‌، هاوکات قوڵایی بومه‌له‌رزه‌كه‌ سێ كیلۆمه‌تر بووه‌ له‌ ژێر زه‌ویدا و تائێستاش زیانه‌ گیانی و ماددییه‌كانی نه‌زانراوه‌". 



PM:11:47:20/09/2020