زیدان لە ئاستی یاریزانەکانی رازییە


سەرەڕای ئەوەی یانەی ریاڵ مەدرید لە یەکەم یاری خۆیدا لە خولی ئیسپانیا نەیتوانی لە یانەی ریاڵ سۆسیداد بباتەوەو بە بێ گۆڵ یەکسانبوو، زیدان لە ئاستی یاریزانەکانی رازییە.
زیدان لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یاریەکە رایگەیاند:"لە ئاستی یانەکەم رازیم بە تایبەت لە هێڵی بەرگری، بەڵام دەبێت کار بۆ باشترکردنی هێڵی پێشەوە بکەین.
پاشان ستایشی ئۆدیگاردی کرد، کە ئەم یاریزانە لەم وەرزە پەیوەندی بە یانەکەیەوە کردوو لەسەر یارینەکردنی چەند یاریزانێکی رایگەیاند کە هیچ کێشەیەکی لەگەڵیاندا نییە.
لە کۆتایدا رایگەیاند، ئێمە ٣ خاڵمان دەویست، بەڵام ئەمرۆ دوو خاڵمان لە دەستدا، سەرەڕای لە دەستدانی چەندین دەرفەتی گۆڵکردن.
 


AM:10:57:21/09/2020