ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق چەند پرۆژە یاسایەک تاوتوێ دەکات

بڕیارە ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ٢١ی ئەیلولی ٢٠٢٠ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق کۆببێتەوە و خوێندنەوە بۆ چه‌ند پڕۆژه‌ یاسایه‌ك بکات.

بەپێی بەرنامەی کاری کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی یەکەم و دووەم بۆ ژمارەیەک بڕیارو پڕۆژە یاسا بکات یەکێکیش دەنگدانە لەسەر هەڵوەشاندنەوەی بڕیارێکی پێشووی رژێمی بەعس کەتایبەت بە "هەژمارکردنی ساڵانی خزمەتی سەربازی تەنها لەکاتی خانەنشین بووندا.

بڕگەیەکی دیکەی کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان تایبەتکراوە بە خوێندنەوەی دووەم و گفتوگۆ لەبارەی هەموواری پڕۆژەیاسای دادگای فیدڕاڵی کە وەک یەکێک لە پێشمەرجە سەرەکییەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت دیاریکراوە، چونکە لە ئێستادا دادگاکە بەهۆی خانەنشین بونی ژمارەیەک ئەندامی رێژەیی یاسایی بۆ کۆبونەوەی دادگای فیدڕاڵی بوونی نیە.
 


AM:11:30:21/09/2020