لە شاری دهۆک ١٦١ تووشبووی کۆرۆنا چاکبونەوە

تەندروستی دهۆک چاکبوونەوەی ١٦١ تووشبووی کۆرۆنای لە پارێزگاکە راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (سپی) كەوتووە ڕایگەیاندووە" ئەمڕۆ دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست و ماونەوەیان بۆ ماوەیەك لە نەخۆشخانە ١٦١ توشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوە و گەڕانەوە ماڵەوە". 

لە ڕاگەیەنراوەكەداهاتووە" بەم ١٦١ حاڵەتەی ئەمڕۆ كۆی گشتی چاكبووان لە پارێزگای دهۆك گەیشتە سێ هەزار و ٧١٠ هاوڵاتی ئێستاش پێنج هەزارو ٥٣٧ تووشبووی كۆرۆنا لە پارێزگا ماون". 

PM:12:40:21/09/2020