" ٥٠ ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێم دابیندەکرێت "



پەرلەمانتارێک رایدگەیەنێت بۆ زستانی ئەمساڵ حوکمەتی حێراق رەزامەندی پێشانداوە کە ٥٠ ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هاوڵاتیانی هەرێم بە نرخێکی کەم بنێرێت.

 

 
د. غالب محەمەد پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند " دوای هەوڵدان بۆ دابینکردنی نەوتی سپی بۆهەرێمی کوردستان لە ١٢/٨/٢٠٢٠ بە نوسراو داوامکرد و هەروەها بە تەلەفون لە سەر خەتبووین، خۆشبەختانە ئەمرۆ لە گەڵ بەرێز (كریم حگاب) وەكیل وەزیری نەوت (دابەشكردنی بەرهەمەنەوتیەكان)، لە عیراقدا کوبونەوەمان ئەنجامدا و بریاردرا بە هەناردەكردنی (٥٠) ملیون لتر نەوتی سپی بۆ شەش ناوچە لە هەرێمی كوردستان".

 


ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت "لە سەر نوسراوی بەندە ولە حەفتەی داهاتوو فەرمانەكەی دەردەچێت بە نرخی حكومی كە دەكاتە (١٥٠) دینار عیراقی بۆ هەر لترێك، گەر بەرمیلێكی نەوت (٢١٠) لتر بێت، یٔەوە بۆ هەر بەرمیلیك دەكاتە (٣١،٥٠٠) دینار عیراقی.

 

 
هیوادارم كە هەمووی بگاتە دەست هاوڵاتیان بەونرخە و گۆڕانکاری لەنرخەکەیدا نەکرێت و بگۆڕدرێت بە نرخێكی تر لەپێناو کۆمپانیاکانیان، گەر لەوە گرانتر بێت وەزارەتی نەوتی عیراقی لێ ئاگادار دەكەینەوە و رێكاری یاسای دەگرینە بەر بۆ پار و ئەمساڵێش".

 


PM:03:33:21/09/2020