" تاوەکو ئێستا پارەکەی بەغدا نەگەیشتۆتە سەر هەژماری بانکی هەرێم "

وەزیرێکی حکومەتی هەرێم کە لەلیژنەی دانوستانە لەگەڵ بەغدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە پارەکەی بەغدا تا وەکو ئێستا نەگەیشتۆتە سەر هەژماری هەرێم.

 

وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانوستان لەگەڵ بەغدا لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " هەتاوەکو ئێستا ٣٢٠ ملیار دینارەکەی بەغدا نەخراوەتە سەر هەژماری بانکی هەرێم، لەبارەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمیش دەڵێت، " پارێزگاری سه‌پێنراوی كه‌ركوك ئاسانكاری بۆ داگیركردنی زه‌وییه‌كانی كورد ده‌كات."


خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانوستان لەگەڵ بەغدا و ئەندامی شاندی دانوستانکاری هەرێم لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی ئێن ئارتی، رایگەیاند، "ئێمە پابەندین بە رێککەوتنەکەمان لەگەڵ بەغدا و ئەو پابەندییەش هەتاوەکو یاسای موازەنەی ٢٠٢٠ بەردەوام دەبێت، کە رەنگە لە چەند رۆژی داهاتوودا بنێردرێتە پەرلەمانی عێراق."


باسی لەوەشكرد، "تاوەکو ئێستا هیچ ئاماژەیەک نییە کە حکومەتی عێراق دژ بە ناردنی ئەو بڕە پارەیە بێت، بەڵام هەتاوەکو ئێستاش ئەو پارەیە نەخراوەتە سەر هەژماری بانکی هەرێم."


ئەوە لە کاتێکدایە کە پێشتر مانگانە لە نێوان ١٥ی هەموو مانگێک تا ٢٠ مانگ بڕە پارەی بەگدا دەگەیشتە هەرێم.

 



PM:07:33:21/09/2020