ئەمشەو بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماری یەک مانگی تووشبوانی کۆرونا لە شاری سلێمانی لە بەرواری (٢٠٢٠/٨/٢٠) تا (٢٠٢٠/٩/٢٠) بڵاوکردەوە.
د. یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، ئاماری یەك مانگی توشبووانی کۆرونای لە شاری سلێمانی لە (٢٠٢٠/٨/٢٠) تا (٢٠٢٠/٩/٢٠)، بڵاوكردەوە، بەپێی ئامارەکە لەو ماوەیەدا ٨٤١ تووشبوو چاکبوونەتەوەو نەخۆشخانەیان جێهێشتووە، هاوکات ٢٢٩ تووشبوو گیان لەدەستداوە.
هەر بەپێی ئامارەكە لەماوەی ئەو مانگەدا هەزار و ٦٨ توشبووی كۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا لە سلێمانی كراون.
بە گوێرەی دواین ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی هەرێم تا ئێستا لە شاری سلێمانی ١٤ هەزار و ٨٠١ توووشبوو تۆماركراون و لە نێویاندا ٧٩٢ كەس گیانیان لەدەستداوە نۆ هەزار و ٦٠٨ تووشبوو چاکبوونەتەوەو پەتاکەیان تێپەڕاندووە.