تۆمەتبارێک تەقە لە پۆلیس دەکات و دەستگیردەکرێت

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ لەكاتی هەوڵدان بۆ دەسگیركردنی تۆمەتبارێك پۆلیسێكی برینداركردوە و دواتر دەسگیركراوە". 

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمرۆ ٢٠٢٠/٩/٢١، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکدا کە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکرابوو لەلایەن دادوەرەوە، تۆمەتبارەکە ڕوبەڕوی ھێزەکانی پۆلیس بوەوەو تەقەی لەمەفرەزەکانی پۆلیس کرد، بەو ھۆیەوە پۆلیسێک بریندار بوو، دواتر لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی بەردەقارەمانەوە توانرا تۆمەتبارەکە بەبرینداری دەستگیر بکرێت.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا پۆلیسی سلێمانی باسی لەوەشکردووە: تۆمەتبارەکە ناوی (ھ، ح، أ)و لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی (٣١/٤٠٦) لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە.



PM:10:20:21/09/2020