سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ئەستێرەکان
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کولتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
لەبارەی سەردانەکەیەوە بۆ رۆژئاواو باشوری کوردستان، ئەمەریکا روونکردنەوە دەدات
لەبارەی سەردانەکەی جەیمس جێفری، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانێتی دژی داعش بۆ هەریەکە لە سوریا و هەرێمی کوردستان،
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لەو راگەیەندراوەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا هاتووە" جەیمس جێفری، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش و نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا سەردانی باکوری رۆژهەڵاتی سوریا و شاری هەولێری لەهەرێمی کوردستان کردووە و لەگەڵ بەرپرسە نێوخۆییەکان کۆبوونەتەوە".
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، دوێنێ دوو شەممە، جێفری لەگەڵ بەرپرسانی هێزەکانی سوریای دیموکرات و پارتە کوردییەکان و نوێنەرانی هۆزەکانی دێرەزوور، کۆبۆتەوە.
لەو کۆبوونەوەیەدا نوێنەری ئەمەریکا، جێفری بۆ کاروباری سوریا جەختی لەسەر پێویستی بەردەوامبوونی هەوڵەکان کردۆتەوە بۆ گرەنتیکردنی شکستپێهێنانی بەردەوامی داعش لە ناوچەکەدا.
باس لەوەش کراوە، دواتر جێفری سەردانی شاری هەولێری کردووە و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبۆتەوە و تاوتوێی بەدیهێنانی سەقامگیرییان لە ناوچەکە کردووە و باسیان لە قەڵاچۆکردنی گروپە توندڕەوەکان کردووە.
دوێنی هەندێک میدیا بڵاویانکردەوە کە لەسەردانەکەی جێفریدا بەڵێن بەرۆژئاوای کوردستان دراوە کە سیستەمی فیدراڵی لەو هەرێمەدا بچەسپێنرێت.
AM:09:46:22/09/2020
ئەمەریکا
جێمس جێفری
هەرێمی کوردستان
رۆژئاوای کوردستان
نرخی دراوه بیانیهكان له بازاڕەکانی ههرێم ڕاگەیەندرا
بەوێنە.. چەند هونەرمەندێک لە رۆژی جلی کوردیدا بەمشێوەیە دەردەکەون
ئەلڤێس دراوسێکانی "ئیستفزازی" دەکات
ئەستێرەکان
وێنە.. نوێترین دەرکەوتنی غەزەل مستەفا لە چەند وێنەیەکی جیاوازدا
وێنە.. شاعیر و پێشکەشکارێکی کورد لە لایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستگیرکرا
وێنە.. دوو خانمە هونەرمەندی دیاری کورد پێکەوە دەرکەوتن
فەرامەرز ئەسڵانی گۆرانیبێژ و هونەرمەرندی ناسراوی ئێران کۆچی دوایی کرد
لە قەزای زاخۆ هونەرمەندێک کۆچی دوایی کرد
Spee Media