ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٢ ی ئەیلول نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلاری ئەمەریکی نزمترین نرخی تۆمار کرد، 7.6474 لیرەی تورکی بە 0.0175 دۆلارە، هاوکات بەرامبەر دیناری عێراقیش نرخی دابەزی.
خاوەنی نووسینگەی ( قەلآی پشدەر ) ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٣ هەزار دینار.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٣ هەزار و ٦٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٦ هەزارو ١٥٠ دینار.
نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٦ هەزار دینارە کە نزمترین نرخی خۆیەتی بەرامبەر دیناری عێراقی تۆماری کردبێت.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٤ هەزارو ٧٥٠ دینار.