مۆراتا پەیوەندی بە یۆڤانتۆسەوە کرد


ئەلڤارۆ مۆراتای ئیسپانی و هێرشبەری یانەی ئاتلەتیکۆمەدرید، تا دوو ساڵی تر لە یانەی یۆڤانتۆس یاری دەکات.
مۆرتا شەوی رابردوو سەفەری شاری تۆرینۆی کرد، بۆ تەواوکردنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس و جارێکی تر درێسی ئەو یانەیە دەپۆشێتەوە.
گرێبەستەکە بە خواستنە بۆ دوو ساڵ بە بڕی ١٠ ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ بژاردەی کڕین بە ٥٥ ملیۆن یۆرۆ.
یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید دەیەوێت سوارێز بۆ شوێنی مۆراتا بگوازێتەوە، ئێستا گفتوگۆ بەردەوامی هەیە.
 


AM:10:23:22/09/2020