سلێمانی.. لە دوو مانگی رابردوودا ١٣٠ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمار دەکرێت

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لە ماوەی دوو مانگی رابردودا ١٣٠ حاڵەتی گیانلەدەستدان لەپەیمانگای پزیشكی دادیی تۆمار کراوە.

بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لەو ١٣٠ کەسەی گیانیان لەدەستداوە ٤٧ کەسیان بەهۆی روداوی هاتوچۆوە بووە، ١٧ حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی گوولەوەو ١٦ حاڵەتیان بەهۆی سوتاوی و، ٩ حاڵەتیان لە ئاودا خنکاون.

 ٦ حاڵەتی خۆخنكاندن و ٥ حاڵەتی كەوتنە خوارەوە و٤ حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی كارەبا تۆمارکراون ئەوەش خراوەتەڕوو.

ئەمە جگە لەو گیان لەدەستدانەی بە هۆی کۆرۆناوە رۆژانە لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە رادەگەیەنرێت.

 


AM:11:40:22/09/2020