ناوی ئەو پەرلەمانتارانە بڵاودەکرێتەوە داوای پرساندنی سەرۆکی حکومەت دەکەن

بیست و دوو پەرلەمانتاری کوردستان واژوویان کۆکرۆدتە تا سەرۆکی حکومەتی هەرێم مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی جێگرەکەی بانگهێشتی پەرلەمان بکەن بۆ پرساندن، بەڵام ئەو هەوڵە تا ئێستا نەگەیشتۆتە ئامانج لەبەرئەوەی ئەو گرووپە پێویستیان بە واژووی پەرلەمانتارێکی ترە.


ئەو پەرلەمانتارانەی ئەو لیستە جیایانە دەیانەوێت سەرۆکی حکومەتی هەرێم و جێگرەکەی بانگهشێتی پەرلەمان بکەن بۆ پرساندن لەسەر بابەتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و ئەو بڕەی دوو مانگە لێیدەبڕدرێت.

 
تا ئێستا مەسرور بارزانی و قوباد تالەبانی تەنها بۆ دەنگدان بە کابینەکەیان چوونەتە پەرلەمانی کوردستان. 

 

بۆ یەکەمجار بە هەوڵی پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆن توانرا واژووی ٢٤ پەرلەمانتار کە چەند پەرلەمانتارێکی یەکێتیشی تیابوو لەسەر یاداشتەکە کۆبکرێتەوەو لەو ساتەدا دەتوانرا سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی بانگهێشتی پەرلەمان بکرێت بۆ لێپرسینەوە، بەڵام رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمان بە بەهانەی ئەوەی نوسراوەكەیان رێكارەكانی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی لەبەرچاو نەگرتووە، گەڕاندەوە، بەلآم ئەم جارە تا ئێستا ئۆپۆزسیۆن تەنها ٢٢ واژووی کۆکردۆتەوەو پێویستیان بە واژووی یەک پەرلەمانتارە .

ئەو پەرلەمانتارانەی واژوویان کردووە بۆ پرساندنی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی، لیستی کۆمەڵ و یەکگرتوو و نەوەی نوێ و سەربەخۆکان و لیستی ئازادی و دوو پەرلەمانتاری گۆڕانە، کە پێکدێن لەم پەرلەمانتارانە: 


فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی:

 
عەبدولستار مەجید
عوسمان کانی کوردەیی
هەورامان گەچێنەیی
موسلیم عەبدوڵڵا
بەدریە سیوەیلی
ڕووپاک ئەحمەد
عومەر عەبدوڵڵا  

 
فراکسیۆنی نەوەی نوێ:

 
د. کازم فارووق
کاوە عەبدولقادر
موژدە محەممەد
سیپان سالم  


فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی:

 
د. شێرکۆ جەودەت
ئەبوبەکر هەڵەدنی
ئیسماعیل سگێری
سەرچنار ئەحمەد
هەلەز ئەحمەد  
فراکسیۆنی سەربەخۆکان:

 
مەم بورهان
سیروان بابان
دیاری ئەنوەر  
فراکسیۆنی گۆڕان:

 
شیرینی ئەمین
شایان عەسکەری  

 
لیستی ئازادی:

 
محێدین حەسەن  
  
  




AM:12:39:23/09/2020