یەکگرتووی ئیسلامی هۆکاری کشانەوەی لە حکومەتی خۆجێیی پارێزگای دهۆک ئاشکرا دەکات

سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی سەرکردایەتی یە‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت" پرسی کشانەوەی یەکگرتوو لە ئیدارەی پارێزگای دھۆک، ھۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتی نادروستی پارتی و سەرۆکایەتی حکومەت".

 

هادی عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی کوردستان لە پەرەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە پۆستێکیدا ڕایگەیاند" پرسی کشانەوەی یەکگرتو لە ئیدارەی پارێزگای دھۆک ئەگەر چی ھۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتی نادروستی پارتی و سەرۆکایەتی حکومەت، بەڵام یەکگرتو ھەڵوێستێکی ھاوسەنگ و بەرپرسیارانەی وەرگرتووە".

 

هادی عەلی دەشڵێت" هەڵوێستەکەی یەکگرتو خزمەتە بە پڕۆسەی دیموکراسی و بەرگریکردنی بەھێزتر لە مافی رەوای موچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان".

 

شەوی ٢١ی ئەم مانگە سەباح باپیری، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک بە میدیای فەرمی حزبەکەی راگەیاندپارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ یه‌كگرتووی ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ی رێككه‌وتنی نێوانیان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌ و پێویسته‌ پۆسته‌كانیان له‌ پارێزگاكه‌ راده‌ست بكاته‌وه‌".

 

وتیشی" هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان پارتی و یه‌كگرتوو دوای ره‌خنه‌ی په‌رله‌مانتارانی یه‌كگرتوو له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ حكومه‌تی هه‌رێم و واژۆكردنی له‌سه‌ر نوسراوی بانگهێشتی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ په‌رله‌مانی كوردستان دێت كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ پارتی نیگه‌ران بووه‌". 



PM:12:10:23/09/2020