ئامارێکی نوێى ڤایرۆسى کۆرۆنا له ڕۆژئاوای کوردستان بڵاو كرایهوه
تەندروستی خۆسەری رۆژئاوا ڕایدەگەیەنێت" لە ٢٤ کاتژمێرى رابردودا، ٩٥ تووشبووی نوێ ڤایرۆسى كۆرۆنا لە ناوچەکانی باکووری سووریا تۆمار کراون و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە هەزارو ٣٠٤ کەس".
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئیدارەی خۆسەری لە رۆژئاوای کوردستان لە راگەیەنراوێکدا نوێترین ئاماری توشبووان و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنای بڵاویکردەوە، بەپێی ئامارەکە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٩٥ توشبووی نوێ لە ناوچەکانی باکووری سوریا تۆمارکراون، کە ٤١ ژن و ٥٤ پیاون.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئیدارەی خۆسەری ئەوەشی خستوەتەڕوو: تائێستا ١٣ توشبووی کۆرۆنا چاکبونەتەوە.
بەگشتی لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا هەزارو ٣٠٤ کەس تووشی نەخۆشی و پەتای کۆرۆنا بوون و ٥٥ کەسیش بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانیان لە دەستداوە، ٣٦٣ توشبووی کۆرۆناش چاکبونەتەوە.
PM:12:35:23/09/2020