سێ پەرلەمانتار هەرێم هەوڵدەدات مووچەی مووچەخۆرانی کورد لەسەر بەغدا بە لێبڕینەوە بدات



سێ پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنن کە پارەی ئەو فەرمانبەرانەی لەهەرێم دەوام دەکەن و سەربە بەغدان گەیشتۆتە هەولێر، بەڵام حکومەتی هەرێم دەیەوێت بە لێبڕینەوە دابەشی بکات.


پەرلەمانتاران ئەحمەد حاجی رەشید،غالب محمد، سەركەوت شەمس لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکەن" وەك پێشتر رامانگەیاند و پاش هەوڵێ هەمە لایانە دواجار توانرا موچەی پێنج مانگی فەرمانگە فیدڕاڵییەكانی عێراق چارسەر بكەین و پارەكەش چەند رۆژێكە لە هەولێرە و دەبیت بێ دواكەوتن و لێ بڕێن دابەش بكرێت."


لەراگەیەنراوەكەدا باس لەوەش کراوە" ئێمە دەزانین هەوڵێك لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە بۆ لێبڕین و دواخستنی زیاتری موچەی ئەو فەرمانگانە كە هیچ یاسایەك رێگە نادا بە حكومەتی هەرێم دەستوەردان لە موچەی فەرمانگە فیدڕاڵییەكان بكات و پێویستە لە زوترین كات دا ئەو موچانە دابەشبكرێت بێ هیچ لێبرین و دواخستنێك".


ئەو سێ پەرلەمانتارە باس لەوەش دەکەن،" پێویستە فەرمانبەرانی فیدڕاڵی و بەرپرسی فەرمانگەكانیش هەڵوێستیان هەبێ و رازی نەبن بە دواخستن و هیچ لێبرینێك."






PM:02:11:23/09/2020