راگه‌یاندنی هاتووچۆی هه‌ولێر ڤیدیۆی پێکدادانێکی زۆر قورسی سێ ئۆتۆمبیل بڵاوکراوەتەوە لەسەر رێگای سەرەکی هەولیر- بەحرکە کە کەسێکی بە سەختی تیا بریندار دەبێت.
فازڵ حاجی به‌رپرسی راگه‌یاندنی هاتووچۆی هه‌ولێر لەگەڵ بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆکەدا رایگه‌یاندووە "كاتژمێر 11ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر- به‌حركه ئۆتۆمبێلێكی جۆری شۆڤرلێت تایبه‌ت ستێشن به‌هۆی زۆر نزیكبوونه‌وه له ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌رده‌می هه‌وڵی دا برێك بكات و خێرایی كه‌م بكاته‌وه".
به‌رپرسی راگه‌یاندنی هاتووچۆی هه‌ولێر دەشڵێت: "به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر تیژڕۆ بوو، كۆنترۆڵی له‌ده‌ست دا و به‌سه‌ر دوورگه‌ی ناوه‌ندی شه‌قام كه‌وت و چووه سایده‌كه‌ی تری شه‌قام".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ئۆتۆمبێله‌كه خۆی كێشا به فۆردێكی تایبه‌ت و له دواییش به سێنترایهكی تایبه‌ت و سێنترایهكهشی كێشا به پیكاب دێرێك ئینجا وه‌ستا".
به‌رپرسی راگه‌یاندنی هاتووچۆی هه‌ولێر راشیگه‌یاند كه "له‌ئه‌نجامی رووداوه‌كه كه‌سێك كه شۆفێری سێنترایهكه بوو به‌سه‌ختی زامدار بوو، زیانێكی زۆری مادیش به‌ر 4 ئۆتۆمبێل كه‌وت.