عێراق ژمارەیەکی پێوانەیی تووشبوونی بە کۆرۆنا تۆمار دەکات

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئامارێکی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا و گیان لەدەستدانی لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا راگەیاند کە تووشبوون ئاستێکی بەرزو پێوانەیی تۆمار کرد.

 

بەپێی راگەیاندنی نوێی وەزارەتی تەندروستی عێراق کە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە بڵاوکرایەوە ٥ هەزارو ٥٥ کەسی نوێ تووشی کۆرۆنا بوون.

 

هەروەها لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٧٢ تووشبوو لە پارێزگا جیاجیاکانی عێراق بە پارێزگاکانی هەرێمیشەوە گیانیان لە دەستداوە.

 

بەپێی ئەو راگەیاندنەی وەزارەتی تەندروستی چاکبوونەوە لە کۆرۆنا بەرزەو لە ماوەی شەو و رۆژێکدا ٣٢٣١ تووشبوو چاکبوونەتەوە.

 



PM:05:19:23/09/2020