پارتی کرێکارانی کوردستان تیڤی ڤیدیۆی چالاکیەکی گەریلاکانی بڵاوکردەوە، کە لە ڕۆژی ٩ی ئەم مانگەدا لە هەفتانین دژی سوپای تورک ئەنجامیان دابوو، بەپێی راگەیاندنی پەکەکە لەو شەڕەدا پێنج سەرباز کوژران و ٧ سەربازیش برینداربوون.
لە راگەیاندنێکدا ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی- هەپەگە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات “لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگێریی جەنگی هەفتانیندا ٩ی ئەیلول کاتژمێر ١٥:١٥ هێزەکانی یەژاستارمان لە گۆڕەپانی خانتوور لەدژی داگیرکەران لەسەر گردی موهابەری چالاکیان ئەنجامدا، لە چالاکیەکەدا، کە بە بەهێزی لە سەنگەرەکانی دوژمن درا، بە گشتی ٥ سەرباز سزادران کە یەکێکیان پلەدارە و ٧ سەربازیش بریندار بووون".
لە دوا هێرشی تورکیا بۆ سەر ناوچەی حەفتانین تا ئێستا سووپای تورکیا بە قوڵایی ٣٠ کم هاتوونەتە ناوخاکی هەرێمەوەو رۆژانە بۆردومان و هێرش و هێرشی بەرامبەر درێژەی هەیە.