بڕیاری كۆتایی لەبارەی ناردنی نەوتی سپی بۆ هەرێم درا

وەزارەتی نەوتی عیراق فەرمانی كۆتایی لەبارەی ناردنی نەوت بۆ شارەكانی هەرێم دەركرد و پشكی (گەرمیان و ڕاپەڕین)یشی تێدایە و پەڕلەمانتارێكی كوردیش ڕایدەگەیەنێت" كە ئەگەر بەرمیلێك لە 35 هەزار دینار زیاتر بفرۆشرێت بە هاووڵاتیان ئەوا حكومەتی عیراقی لێ‌ ئاگادار دەكەینەوە". 

 

غالب محەمەد، پەرلەمانتاری گۆڕان، ئەمڕۆ چوارشەممە، لەگەڵ بڵاوكردنەوەی وێنەیەكی بڕیارەكەدا، رایگەیاندوە، دوای ئەوە ڕەزامەندی وەزیری نەوت و وەكیل وەزیری نەوتی عیراق لە سەر نوسراوەی و داواكاری بەندە بۆ هەناردەكردنی  زیاتر لە (٥٠) ملیون لتر نەوتی سپی  بۆ شەش ناوچەی هەرێمی كوردستان درا ، ئێستا فەرمانی كوتای دەرچووە بۆ هەنار دەكردنی نەوتی سپی بە رێژە بۆ هەر شەش ناوچەكە بەم شێوەیە خوارەوە:

 

١.پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەرین كۆی هەناردەكردنی دەكاتە (٢١،٥٠٠،٠٠٠) ملوێن لتر، كە لە یەك رۆژدا زیاتر لە (٢١٦)هەزار لتر نەوتی سپی دێت بۆ ئەو سێ شوێنە.

 

2. پارێزگای هەولێر زیاتر لە (١٥،٨٠٠،٠٠)ملیون لتری بۆ دێت ، رۆژانە دەكاتە (١٤٤) هەزار لتر .

 

3. پارێزگای  هەڵەبجە كۆی هەناردە كردنی دەكاتە (٥،٢٥٠،٠٠٠) ملیون، كە رۆژانە دەكاتە (٣٦) هەزار.

 

4. پارێزگای دهۆك كۆی هەناردە كردنی (٧،٩٠٠،٠٠) ملیون، كە رۆژانە دەكاتە (٧٢) هەزار لتر.

 

ئەو پەرلەمانتارە وتوشیەتی" ئەو نەوتەی کەدێت بۆ هەرێمی کوردستان بەنرخی حکومییە واتە (١٥٠) دینار دەکات بۆهەر لترێک،   بۆهەربەرمیلێک دەکاتە(٣١،٥٠٠)هەزار،  هیوادارم هەر چوار پارێزگاکە بەو ڕێژە دابەشی بکەن، نرخەکەی زیاتر نەکەن بەبیانوی جۆراو جۆر لەهەمو حاڵەتێکدا دەبێت نرخی بەرمیلێک  (٣٥) هەزار تێپەڕنەکات بەگواستنەوەشەوە، گەرنا دواتر ئەوان بەرپرسن و ئێمەش ڕێکاری یاسای دەگرینە بەر و  وەزارەت ئاگادار دەکەینەوە". 



PM:07:44:23/09/2020