بڕیارە سبەینێ پێنج شەممە مووچەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێم خەرج بکرێت.
لە ڕاگەیەندراوێکدا نووسینگەی وەزیری دارایی هەرێم ڕایگەیاند" سبەی پێنجشەممە ٢٤ی ئەیلولی ٢٠٢٠ مووچەی مانگی پێنجی ئەمساڵی بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامەی هەرێمی کوردستان و پاسپۆرت، نشینگە و نووسینگەی زانیاری، بەبێ هیچ لێبڕینێک دابەش بکرێت، کە مووچەکەیان سەر بە حکومەتی عیراقە".
لە ماوەی رابردوودا بەهۆی گۆڕانکاریکردن لە پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق و چەند وەزیرێکدا، کێشە کەوتبووە دابەشکردنی موچەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە رەگەزنامەی گشتی، لە هەرێمیش بەهۆی ئەوەی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە سەر بە حکومەتی عێراقە کێشەی دابەشکردنی مووچەیان هەبوو.