وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی كوردستان فەرمانێكی وزاری دەربارەی قوتابیانی دەرچووی ١٢ی ئامادەییەوە دەردەكات و تێیدا ڕێگا دەدات كە ئەمساڵ دەرچوون دەبێت لە سیستمی (e-parwarda) وەك دەرچوو تۆمار بكرێن.
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەكان لەوەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاندوە" ئاگاداری گشت قوتابخانەو خوێندنگاكان دەكەینەوە ئەوانەی پۆلی ١٢ی ئامادەیان لە سیستەمی e-parwarda تۆماركردووە پێویستە ئەو قوتابی و خوێندكارانەی دەرچوون لە تاقیكردنەوە گشتیەكانی ساڵی خوێندنی (٢٠١٩-٢٠٢٠) ،لە ماوەی دوو رۆژدا تــــــــــــا رێكەوتی ٢٥/٩/٢٠٢٠دەبێت ئەو قوتابی و خوێندكارانە بكرێنە دەرچووی ئامادەیی لە سیستەمی e-parwarda بە پێچەوانەوە ئەگەر نەیكەن ئەوا داتا و زانیاری ئەو قوتابیانە هەمووی دەبێتە ئەرشیف واتا بە هیچ شێوەیەك گەرانەوەی نابێت".
سەبارەت بە هەنگاوەكانی تۆماركردنیش لە سیستمەكە ئاماژەی بەوەکردووە:
١-لەبەشی قوتابیان كلیك لەسەر كردارەكان بكە
٢-حالەتی قوتابی هەڵبژێرە پاشان دەتوانی هەموو قوتابیان گەڕان بكەی ئەو قوتابیانەی دەرچوون لە حالەتی قوتابی بكرێتە دەرچووی ئامادەیی.