سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی كوردستان لەبارەی پرساندنی سەرۆكی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" وەرگرتنەوەی متمانە لە سەرۆكی حكومەت پێویستی بە دەنگی ٧٤ پەرلەمانتارە كە ئەوەش لە سەروی موستەحیلاتە".
ئومێد خۆشناو سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لە نوسینێكدا لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبوك ڕایگەیاند" پڕۆسه‌ی پرساندن و وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له سه‌رۆکی حکومه‌ت پێویست به ٧٤ده‌نگ له کۆی ١١١ ده‌نگی په‌رله‌مان ده‌کات، بۆ ئه‌وه‌ش هه‌موولایه‌ک ئه‌وه ده‌زانن، ٧٤ ده‌نگ به‌ده‌ستهێنان له‌سه‌رووی موسته‌حیلاته".
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی ئەوەشی خستۆتەڕوو: له‌به‌رامبه‌ردا، جگه له سه‌رۆک وه‌زیران، ئه‌ندامانی کابینه پێویستی به ٥٦ ده‌نگ هه‌یه، ئه‌و ڕاستیه‌ش هه‌موولایه‌ک ده‌زانن به‌ده‌ستهێنانی ٥٦ ده‌نگ بۆ فراکسیۆنی پارتی یه‌کێک له ساناترین کاره‌کانه، به‌ڵام په‌نامان بۆ نه بردوه‌و ئه‌گه‌ر ناچاریشمان نه‌که‌ن په‌نای بۆ نابه‌ین.
وتیشی" هه‌ڵبه‌ت ستراتیژیه‌تی ئێمه ئه‌وه بووه، زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی پارتی له پێناو ئارامی و خۆشگوزه‌رانی و حوکمڕانیه‌کی باش و هاوئاهه‌نگی و هه‌ماهه‌نگی و کاری باش و باشتر سه‌رفبکرێ و هه‌ر واش ده‌که‌ین".
ئومێد خۆشناو لەبەشێکی تری نوسینەکەیدا ڕاشیگەیاندووە" ئاخر ئه‌وه که‌ی لۆژیکه، ئێوه ده‌نگی پێویستان له په‌رله‌مان نه‌بێ و ئێمه زۆرینه بین، که‌چی ئێوه به ئێمه بڵێن له په‌رله‌مان ده‌ترسن؟، ئێوه‌و ئێمه‌و خه‌ڵکیش باش ده‌زانین، ئێمه له په‌رله‌مان ناترسین و به‌ڵکوو خودانی په‌رله‌مانین، ئه‌وه ئێوه‌ن وه‌ک که‌مینه ده‌بێ له شکۆ و هه‌یبه‌تی په‌رله‌مان و ڕاستیه‌کان بترسن که، هه‌میشه ترساون و له‌به‌رامبه‌ردا ده‌ست و په‌نجه‌تان له‌گه‌ڵ چه‌واشه‌کاری نه‌رمکردوه".