زانکۆی سەلاحەدین کاتی دەستپێکردنی دەوامی راگەیاند



كۆبونەوەی ئەنجومەنی زانكۆی سەڵاحەدین بڕیاریدا رۆژی ٤ ی تشرینی یەکەم خوێندن بە سیستمی ئاوێتە لە ناو كەمپس و بەشێوەی ئۆنلاین دەستپێبكات.

 
لە راگەیەنراوێكدا، زانكۆی سەڵاحەدین ئاشکرای کرد" لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی زانكۆ بڕیاردراوە كە خوێندن لە 4/10/2020 دەستپێدەکات، سیستەمی یٔاوێتە لە دەوامکردن لە ناو کەمپس و بەشێوەی یٔۆنلاین ئەنجامدەدرێت".


لەو راگەیەندراوەدا هاتووە "سیستەمی میوانداری، لە یٔەمڕۆوە کارایە، خوێندكاران دەتوانن رێکارەکانی میوانداری بگرنە بەر بۆ گواستنەوەیان بۆ یٔەو زانکۆیانەی کە لە شارەکەیان ھەیە و ھەمان بەشی خۆێندنی ھەیە بە سیستەمی میوانداری."


دەربارەی بەشە ناوخۆییەکان لە راگەیاندنەکەدا هاتووە، "ھەر خوێندكارێك ھەمان بەشی خوێندنی خۆی لە شارەکەی نەبو یٔەوە بەشە ناوخۆێی پێ دەدرێت، بەڵام یٔەو خوێندكارانەی لەو بەشەی لێی دەخوێنن  لە شارەکەیان ھەبێت و نەچنەوە بە میوانداری، بەشەناوخۆیی پێ نادرێت، ھەر خوێندكارێك تا 35 کم  لە ھەولێر دوربێت بەشەناوخۆیی پێ نادرێت بەڵام یٔەگەر لە 40 كم زیاتر بو بەشەناوخۆیی پێدەدرێت."

 
لەرا گەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشكراوە، بابەتی ئامادەنەبون یاخود نەھاتن تا یٔێستا ھیچ میکانزمێک دیاری نەکراوە و بەرچاورونی تەواو نیە کە بە چ شێوەیەک ناھاتن ھەژمار بکرێ.
 

 


AM:09:27:24/09/2020