نرخی دراوە جیهانییەکان
لیرە زیاتر دادەبەزێت

بەیانی ئەمرۆ پێنج شەممە ٢٤ ی ئەیلول، لیرەی تورکی بەردەوامە لە دابەزین بەرامبەر دۆلار، هاوکات بەرامبەر دیناری عێراقیش نرخێکی نزمی تۆمار کرد، هەرچی دۆلارە نرخێکی نوێ تۆمار دەکات.

 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

 

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٣ هەزارو ٥٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٢ هەزارو ٤٠٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٣ هەزار و ٣٥٠ دینار.

 

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

 

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٥ هەزارو ٨٧٠ دینار. دوێنێ بە ١٥ هەزارو ٩٥٠ دینار بوو.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٤ هەزارو ٦٠٠ دینار وەک دوێنی بەهاکەی لە دابەزینە.

 

 



AM:10:01:24/09/2020