جوتیارانی هەولێر بە خۆپیشاندان لەبەردەم بینایەی وەزارەتی کشتوکاڵدا کۆدەبنەوەو پەتاتەکانیان لەبەردەم وەزارەتدا هەڵدەرێژن.
ئەو جوتیارانە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە بەهۆی هاوردەکردنی بەرهەمی ئێران و تورکیاوە و بەتایبەتی پەتاتە بۆتە هۆی ئەوەی بەروبوومەکانیان ساغ نابێتەوە، هەر بحیە جوتیاران ناڕازین لەو دۆخەو پەتاتەیان بە رادەیەکی زۆر هێناوەتە بەردەم وەزارەتی کشتوکاڵ و هەڵیانڕشتووە.
ژمارەیەک لە جوتیاران ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەرویزخانەوە لە ئێرانەوە بەساختە پەتاتە دێتە هەرێم و عێراق.
وەیزری کشتوکاڵ سەردانی خۆپیشاندەران دەکات، بەلآم پێیان دەڵێت " من پشتگیری داواکاریەکانتان دەکەم، بەلآم گرتنی دەروازەکان لە دەسەلآتی مندا نییە".