سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆک، فەهیم عەبدوڵا رایگەیاند" گه‌ر په‌رله‌مانتارانی یه‌كگرتوو واژۆی پرساندنیان بكشاندایهوه ئێمه‌ش وازمان له‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێكه‌وتنی خۆجێی دهۆک دەهێنا".
لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا فەهیم عەبدوڵا سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆک دەڵێت " بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی حكومه‌تی خۆجێی دهۆك بڕیاری كۆتاییه و پێداچوونه‌وه‌ی پێداناكرێت".
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆک باس لە جیاوازی را لەنێوان سەرکردایەتی یەکگرتوو و بەرپرسانی پارێزگای دهۆک دەکات و دەڵێت" به‌رپرسه‌كانی یه‌كگرتووی بادینان پێیان خۆش نه‌بوو، وتیان بۆ ئێمه‌ش موفاجه‌ئه بوو چاوه‌ڕوانی ئه‌مه‌مان نه‌ده‌كرد كه هه‌ڵوێستێكی واتوندمان هه‌بێت به‌رامبه‌ر به یه‌كگرتوو زۆر هه‌وڵماندا كهههردوولامان كه بتوانیین ئه‌و ڕێكه‌وتنه ڕزگار بكه‌ین."
ئەو بەرپرسەی پارتی دەشڵێت "ئۆپۆزیسیۆنن له‌زۆر هه‌ڵوێستدا زۆر ته‌حه‌مولمان كرد ئه‌وان ئۆپۆزیسیۆن بن و له‌هه‌مان كاتدا ده‌سه‌ڵات بن ئه‌مه ناگونجێت مه‌حاڵه ئه‌مه ببێت".
"گه‌ر په‌رله‌مانتارانی یه‌كگرتوو واژۆی پرساندنیان بكشاندایهوه ئێمه‌ش وازمان له‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێكه‌وتنی خۆجێی دهۆک دەهێنا".( وەک فەهیم عەبدوڵا دەڵێت ).
سەرۆکی ئەنجومەن باسی لەوەش کردووە " براده‌رانی یه‌كگرتووی ئیسلامی سه‌نگه‌ری ئۆپۆزیسیۆنیان هه‌ڵبژارد كه ئه‌مه شتێكی ڕه‌وایه و هیچ گرفتێكی له‌سه‌ر نییه، به‌ڵام گرفت له‌وه‌دایه كه یه‌كگرتوو پێیه‌كی له‌ناو حكومه‌ت بێت و ئه‌وی تری له‌ناو ئۆپۆزیسیۆن بێت".
سێ شەممە رێککەوتنی نێوان پارتی و یەکگرتوو لەسەر ئاستی پارێزگای دهۆک لەلایەن پارتیەوە هەڵوەشێندرایەوەو، دەبێت بەرپرسانی یەکگرتوو لەو پارێزگایە لە پۆستە ئیداریەکانیان بکشێنەوە.