سبەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تورکیاو عێراق دەستپێدەکاتەوە

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تورکیا رایگەیاند گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان ولآتەکەی و عێراق دەستپێدەکاتەوە.

 

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تورکیا رایگەیاند سبەی هەینی ٢٥ی ئەیلولی ٢٠٢٠ گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تورکیاو فڕۆکەخانەکانی عێراق دەستپیدەکاتەوە.

 

ئەو گەشتانە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە سەرەتای ئەمساڵدا لەلایەن تورکیاوە راگیرا، دوو مانگی رابردوو تورکیا لەگەڵ زۆر ولآت گەشتەکانی کردەوە، بەلآم لەگەڵ عێراق بەهۆی تەشەنەسەندنی کۆرۆناوە بە راگیراوی هێشتیەوە، بەلآم ئەمڕۆ بڕیاری دەرکرد کە سبەی هەینی سەرلەنوێ بکرێتەوە.



PM:12:55:24/09/2020