ئەمڕۆ لویس سوارێزی هێرشبەری بەرشەلۆنە، بە گریانەوە ماڵئاوایی کردوو یانەکەی جێهێشت.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پاش رۆشتنی بۆ ئاتلەتیکۆ مەدرید سوارێز بەشداری کردوو لە کاتی کۆنگرەکەش گریا.
سوارێز وتی:' سوپاسی یانەی بەرشەلۆنە دەکەم بۆ هەمیشە ئەم یانەیە لە یاد ناکەم و سوپاسی هاندەران و هاوڕێکانم دەکەم لێرە، من کاتێک فیفا سزای دام هەموان پشتیان تێکردم بەڵام بەرشەلۆنە گرێبەستی لەگەڵ کرد.
لەسەر کومان وتی" ئەو پەیوەندی بە منەوە کرد و داوای رۆشتنی لێکرد، من رێزی بڕیاری ئەو دەگرم ، تا گرێبەستەکەم یەکلابووەوە لەگەڵیان راهێنانم کرد.
لە کۆتایدا لەسەر یانە نوێیەکەی ئاتلەتیکۆ مەدرید وتی" ئەوان یانەیەکن کێبڕکێی هەموو نازناوەکان دەکەن، من قسەم لەگەڵ راهێنەر و چەند یاریزانێکی ئەو یانەیە کردووە، ئینجا پەیوەندیم پێوەکردن.