لیستی مووچە ئامادە دەکرێت.. لێبڕین کەم دەکرێتەوە


وەزارەتی دارایی و ئابوری، سەرجەم گەنجینەکانی راسپاردوە بۆ ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی چواری (2020)، کە بەرێژەی (18%)ی کەمکردن دابەشدەکرێت.


سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم بە دیجیتاڵ میدیای(KNN)، کەوەزیری دارایی نوێنەرایەتی بزووتنەوەی گۆڕان دەکات کە خاوەنی ئەم ماڵپەڕەیە، رایگەیاندووە" وەزارەتی دارایی نوسراوی بۆ گشت گەنجینەکان کردوە و رایسپاردون بە ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی نیسانی (2020).".



ئاشکراشیکرد، بۆ مانگی چوار، موچەی فەرمانبەران بە رێژەی (18%) کەمکردن دەبێت و موچەی پلە تایبەتەکانیش هاوشێوەی مانگی پێشوو دەبێت.


پێشتر حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبو، بەپێی داهاتی بەردەست موچە دابەش دەکەن و رێژەی لێبڕینیش بەپێی داهاتی مانگەکە دیاری دەکرێت.
 


PM:02:14:24/09/2020