وەزارەتی تەندروستی هەرێم: ٦٦٦ توشبووی نوێ بە کۆرۆنا تۆمار کرا

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٦٦٦ توشبووی نوێی کۆرۆنا لە پارێزگاکانی هەرێم تۆمارکراوە و ٢٠ توشبووش گیانیان لەدەستداوە، کۆی گشتی توشبووانی پەتاکەش لە هەرێم گەیشتە ٤٣ هەزار و ٩٨٩ کەس.

 

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID19 ژمارە (٢١١):

 

١. پشکنین:  (٤٦٣٤ پشکنینی نوێ) 
(١٦٠٦ هەولێر)، (٧٦٢ سلێمانی، ١٥٦ گەرمیان)، (٢٠٥٥ دهۆك)، (٥٥ هەڵەبجە) 
٢. تووشبوو:  (٦٦٦ تووشبووی نوێ)
(٢١٩ هەولێر)
(١٠٨ سلێمانی، ٢٧ گەرمیان)
(٢٧١ دهۆك)
(٤١ هەڵەبجە)
٣. چاکبوون: (٤٥٥ چاکبوون)
(٢٠١ هەولێر)
(٢٦ سلێمانی، ٢٩ گەرمیان)
(١٦٩ دهۆك)
(٣٠ هەڵەبجە)
٤. مردن:  (٢٠ مردن)
(٣ هەولێر)
(٥ سلێمانی، ٣ ڕاپەڕین)
(٩ دهۆك)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٤٣٨٢٨٥ (١٦١٥١٨ هەولێر، ١١٠٥٦٦ سلێمانی، ١٦٢١٦١ دهۆك، ٤٠٤٠ هەڵەبجە)
تووشبوون ٤٣٩٨٩ (١٦٣٠٨ هەولێر، ١٥٣٩٦ سلێمانی، ١٠٧٦٥ دهۆك، ١٥٢٠ هەڵەبجە)
چاکبوون ٢٨١٥٣ (١٢٨٦٢ هەولێر، ٩٨٥٠ سلێمانی، ٤٠٢٧ دهۆك، ١٤١٤ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١٤٢٤٤ (٢٩٠٧ هەولێر، ٤٧٣٠ سلێمانی، ٦٥٣٠ دهۆك، ٧٧ هەڵەبجە)
مردن ١٥٩٢ (٥٣٩ هەولێر، ٨١٦ سلێمانی، ٢٠٨ دهۆك ، ٢٩ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). 
وەزارەتی تەندروستی         
حکومەتی هەرێمی کوردستان    
٢٤ی ئەیلول ٢٠٢٠



PM:02:30:24/09/2020