هاتوچۆی گه‌رمیان رایگه‌یاند" ئه‌مڕۆ له‌ئه‌نجامی روداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر ڕێگای كه‌لار- ناحیه‌ی ڕزگاری، ئافرەتێک گیانی له‌ده‌ستداو دوو كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون".
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند" بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەمە له سه‌ر ڕێگای كه‌لار ناحیه‌ی ڕزگاری ڕووداوێكی هاتوچۆ له جۆری پێكدادان له نێوان دوو ئۆتۆمبێل له‌جۆره‌كانی (هۆندای ئازێرا - فۆرد استیشن) ڕوویدا".
پۆلیسی گەرمیان وتیشی" لەئەنجامدا شۆفێری ئازێراکەو دووکەسی دیکە برینداربوون دوای چارەسەری پێویست لەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار شۆفێری ئازیراکە کەلەڕەگەزیی مییە بەناوی ( شیلان محمد غەفور) لەدایکبووی 1994 دانیشتووی قەزای کەلار بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراو پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستدا".
ڕاشیگەیاند" لەئێستادا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەی دیکە بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 24ی هاتووچۆ بەندکراوە".