نرخی نەوت بەرزبوەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە بازاڕی بۆرسە نرخی نه‌وتی خاو و برێنت به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتریان به‌خۆیه‌وه‌ بینی و لە سەرو ٤١ دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت. 

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٤١ دۆلارو ٨٨ سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٤٠ دۆلارو ٢ سەنت مامەڵەی پێوەکراوە. 
 
نرخی نەوت تا سەرووی ٤٦ دۆلار هەڵكشابوو لە سەرەتای ئەم مانگەوە رووی لە دابەزین كردبوو و بە رێژەیەكی بەرچاو لە نرخەكەی كەم بووبووەوە و بۆ ٣٩ دۆلار دابەزی. 

PM:04:06:24/09/2020