ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی باندێكی مەترسیداری ڕاگەیاند

ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند" باندێكیان دەسگیركردوە كە چەندین كاری تاوانكارییان ئەنجامداوە".

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد" لەدرێژەی كارو چالاكیەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، بەمەبەستی پاراستنی سەروماڵ و كەرامەتی هاووڵاتیان و ڕوو بەڕوو بونەوەی هەرجۆرە كارێكی هەڵخەڵەتاندن و فریودان و ئەنجامدانی كاری نایاسایی و تێكدانی ئاسایش و ئارامی هاووڵاتیان، به‌فه‌رمانی دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی (431) له‌یاسای سزادانی عیراقی، باندێكیان دەسگیركرد". 

 

ڕاشیگەیاند" باندەكە لە چوار كەس پێكهاتون، به‌ ناوه‌كانی ( ك،ع،خ) له‌دایكبوی ساڵی 1981 ڕه‌گه‌ز كورد دانیشتوی وڵاتی به‌ریتانیا. (س،م،ێ) له‌دایكبوی 1985 ڕه‌گه‌ز كورد دانیشتوی وڵاتی به‌ریتانیا. (ب،ێ،ڕ) له‌دایكبوی 1980 ڕه‌گه‌ز كورد دانیشتوی وڵاتی به‌ریتانیا. (ز،م،م) له‌دایكبوی 1976 دانیشتوی سلێمانی". 

ئەوەشخراوەتەروو: تۆمه‌تباران هه‌ستاون به‌ هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌خه‌ڵكی به‌چه‌كی بێ مۆڵه‌ت و بازرگانیكردن به‌ شوێنه‌وار و بازرگانی به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر و برینداركردنی هاوڵاتیان به‌چه‌قۆ  و هه‌ڵگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت، سه‌رجه‌میان دانیان به‌تاوانه‌كانیاندا ناوه‌ و روبه‌ڕوی یاسا كراونه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌. 



PM:06:03:24/09/2020