ڕەوتی حیکمە روونکردنەوە لەسەر دوورکەوتنەوەی پارێزگای واست دەدات



پارێزگاری واست محەمەد جەمیل میاحی، لە باشووری عێراق لە ڕەوتی حیکمەیە دوور دەکەوێتەوە، ئەو رەوتەش دەربارەی ئەو دوورکەوتنەوەیە راگەیاندنێک بڵاودەکاتەوە.


رەوتی حیكمە بە سەرۆكایەتی عەممار حەكیم، لە راگەیاندنێکدا دەڵێن "دەمانەوێت بیرتان بخەێنەوە رەوتەكەمان محەمەد ئەلمیاحی گەیاندوەتە پێگەی پارێزگار و ئەوەش رەنگدانەوەی شایستەیی رەوتەكەمانە".

 
لە راگەیاندنەکەدا ئاماژەی بەوەشكراوە،" بەمەبەستی خزمەتكردن و بەجێگەیاندنی داخوازییەكانی گەنجان و پێدانی رۆڵی جێبەجێكاری مەیدانی بە گەنجانی ئەو پارێزگایە، ئەو هەلەیان داوەتە محەمەد جەمیل هەتا ببێتە پارێزگار".


هەروەها هاتووە " دواتر ئەلمیاحی ویستویەتی بە شێوەیەكی دیكە لەو رێگەیە بەردەوامبێت بەو شێوازەی خۆی بە گونجاوی دەزانێت و باوەڕی پێی هەیە كە ئەو تێڕوانینە زۆر دورە لە رەوتی حیكمە، ئامۆژگاری دەكەین بە شێوەیەكی دروست پۆست و ئەركەكانی جێبەجێبكات".


رەوقتی حیکمە دەشڵێن" لە هەر چوارچێوەیەكدا بێت و بە هەر جۆرێك كەسێك لە رەوتەكەیان جیابێتەوە، ئامۆژگاری دەكەین بە شێوەیەكی دروست پۆست و ئەركەكانی جێبەجێبكات و ئەگەرچی رێگەكەی جیادەكاتەوە، بەڵام بەرژەوەندییەكانی ئەوانی دی لەبەرچاوبگرێت".

 


PM:09:34:24/09/2020