هێزەکانی پاراستنی گەل ژمارەی چالاکییەکانی سێ مانگی رابردووی راگەیاند

هێزەکانی پاراستنی گەل باڵی سەربازی پەکەکە ژمارەی چالاکییەکانی سێ مانگی شەڕی حەفتانینی بڵاوکردەوە کە تیایدا ٢٩٣ سەربازی تورکیا کوژراون و ٣٦ گەریلاش شەهید بوون.


بەپێی راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل، گەریلا ١٤٧ چالاکی لە دژی هێزەکانی تورکیا لە سێ مانگدا ئەنجام داوە کە تیایدا ژمارەی کوژراو زیانەکانی سووپای تورکیا زانراوە، هەروەها ٣٤ چالاکی تری ئەنجام داوە کە زیانەکانەکانی سووپای تورکیا نەزانراوە.

 
لەو چالاکیانەدا بەپێی راگەیاندنی هەپەگە کە نێردراوە بۆ ماڵپەڕی " سپی " ٢٩٣ کوژراوی سووپای تورکیا هەبووە، هەروەها ٤١ برینداریش.

 
هێزەکانی سووپای تورکیا لەو سێ مانگەدا لە شەڕی حەفتانین سێ ئۆپراسیۆنی گەورەی ئەنجامداوە، هەروەها ١٧١ جاریش هێرشی ئاسمانی بە فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئەنجامداوە کە لەهەر هێرشێکدا بەلایەنی کەمەوە دوو فڕۆکەو زیاتر بەکارهێنراوە، هەر فڕۆکەیەکیش بە دەیان مووشەکی بەسەر ناوچە جیاجیاکانی کوردستاندا باراندووە.

 
بەپێی راگەیاندنی هەپەگە هێزی ئاسمانی تورکیا لەرێگای کۆپتەری کۆبراوە ١٧ هێرشی ئەنجامداوە و بەدەیان مووشەکی ئاراستەی ئامانجە جیاجیاکان کردووە.
گەریلا، وەک لە راگەیاندنەکەدا هاتووە شەش کۆپتەری پێکاوە.

 
هێزەکانی سووپای تورکیا لەرێگای تانک و تۆپی دوورهاوێژ و هاوەنەوە ٣٠ هێرشی ئەنجامداوە کە لە هەر هێرشێکدا دەیان تانک و تۆپ بەشداریان تێدا کردووە.

 
بەپێی زانیارییەکان سپی سەرباری ئەوەی هێزەکانی تورکیا بە قوڵی ٢٥ تا ٣٠ کیلۆمەتر هاتوونەتە  نێو خاکی هەرێمی کوردستانەوە، بەڵام تا ئێستا شەڕ ناوبەناو بەردەوامەو گەریلا شەڕی پارتیزانی و بە مەفرەزەی بچووک بچووک هێرشدەکاتە سەر هێزەکانی تورکیاو ‌هێزەکانی ئەو وڵاتەش لە رێگای فڕۆکەوە و تۆپی دوورهاوێژەوە هێرشدەکاتە سەر ئامانجەکانی هێزەکانی پەکەکە لە ناوچە جیاجیاکان.    

 


PM:11:15:24/09/2020