دینا و هەڵکەوت زاهیر لە گرتەیەکی ڤیدیۆیەکی تایبەتدا دەردەکەون

هەڵکەوت زاهیر پسپۆری بواری میوزیک و خوێندکارەکەی ئێستای دینا لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی تایبەتدا دەردەکەون.

 

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام خانمە گۆرانیبێژی لاو دینا کە بەخوێندکاری ئێستای میوزیکژەن، هەڵکەوت زاهیر هەژمار دەکرێت، ڤیدیۆیەکی خۆی هەڵکەوتی زاهیری مامۆستای بڵاوکردۆتەوە کە بەیەکەوە گۆرانی هونەرمەندە جوانەمەرگ "ئایاد زاخۆلی" دەڵێنەوە.

 

لە ڤیدیۆکەدا هەردوو کیان لەناو ئۆتۆمبیلێکدان و پێکەوە گۆرانییەکە دەڵێنەوە.

 

هەڵکەوت زاهیر خەڵکی سلێمانییەو دەرچووی هونەرە جوانەکانی سلێمانیە، دواتر بۆ چەند ساڵێک چۆتە ئەوروپاو لەوێ ژیاوە، دواتر گەڕاوەتەوە کوردستان و سەرقاڵی کاری میوزیکە لەگەڵ هونەرمەندە لاوەکان بە کچ و کوڕەوە.

 

دینا ماوەی سێ ساڵە لەگەڵ هەڵکەوت زاهیر دەستی بە کاری هونەری کردووەو لەو ماوە کەمدا لەسەر ئاستێکی فراوان دەرکەوتووە. ئەو لە ئەسڵدا خەڵکی رانییەو ئێستا لە هەولێر دادەنیشێت.

 

 



PM:05:37:25/09/2020