وتەبێژی تەندروستی هەڵەبجە: نەخۆشخانەکان پڕبوون لە نەخۆش

وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندرووستی ھەڵەبجە هۆشداری بە هاوڵاتیان دەدات و ڕایدەگەیەنێت" لە ئێستادا نەخۆشخانەكانی كۆرۆنا پڕبوون لە نەخۆش و جێگەی نەخۆشی دیكە نەماوە".

 

د. شاناز نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاندووە" بە هۆی پڕبوونی قاوشەكانی كۆرۆنا لە ھەردوو نەخۆشخانەی وەفا و بەركەوتووانی چەكی كیمیایی، بە داوای لێبووردنەوە لە ئێستادا ئەو نەخۆشانەی لە دەرەوەی سنوری ئیدارەی پارێزگای ھەڵەبجەن لەوەرناگیرێن".

 

وتیشی" تەنها ئەو نەخۆشانەی دەرەوەی سنوری هەڵەبجە وەردەگیرێن، كە لە ڕێگەی فۆڕمی ڕەوانەكردنی نەخۆش و بە ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندرووستی سنوورەكەیان وەردەگیرێن لە سەنتەرەكانی كۆرۆنا لە پارێزگای ھەڵەبجە". 




PM:07:33:25/09/2020