سهرۆكی ههرێمی كوردستان رایگهیاند" نیگەرانن لە هێرش و هەڕەشەی ئەم دواییەی سەر شاندە دیپلۆماسییەکان و بنکەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، ئامادەن هاوکاریی عێراق بکەن بۆ دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری".
نێچیرڤان بارزانی، كەمێك لەمەوبەر لە تویتێكدا له تۆڕی كۆمهڵایهتی تویتهر بڵاویكردهوه" بەوپەڕی نیگەرانییەوە چاودێری هەڕەشەو هێرشەكانی ئەم دواییە دەكەن بۆ سەر نوێنەرایەتییە دیپلۆماتییەكانی وڵاتان و بنكەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەعێراق".
سەرۆکی هەرێم لە پەیامەکەیدا ئەوەشی خستۆتەڕوو: پشتیوانی هەوڵی سەركردە عێراقییەكان دەكەین بۆ رێگریكردن لە دوبارەبونەوەی ئەو هێرشانەو جەختیش لە ئامادەیی خۆمان دەكەینەوە بۆ هاوكاری لەپێناو دەستەبەركردنی ئاسایش و سەقامگیری لە وڵاتدا.