لە هەڵەبجە دوو کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

ئەمڕۆ دوو تووشبووی تری کۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە گیانیان لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای هەڵەبجە لەراگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمرۆ هەینی دوو توشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیلەدەستدا کە پیاوێکی تەمەن ٧٤ ساڵ و ژنێکی ٧٠ ساڵە. 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، کۆچکردووەکان نەخۆشی دیکەیان هەبووە و ماوەی هەشت ڕۆژ لە نەخۆشخانە ماونەتەوە. 

بەمەش ژمارەی گیانلەدەستدان گەشتە ٣١ حاڵەت لە سنوورەکەدا. 

 

PM:11:46:25/09/2020