سەرکردەیەکی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە هەوڵێکی کووشتن رزگاری دەبێت( وێنە )

سەرکردەی ژنی هێزەکانی سوریای دیموکرات، لیلوی عەبدوڵا لە هەوڵێکی کووشتن رزگاری دەبێت.


دوێنێ لە دیرەزوور هێرشێکی چەکداری دەکرێتە سەر ئۆتۆمبیلەکەی لیلوی عەبدوڵا فەرماندەیەکی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە پارێزگاری دیرەزوور لە سوریاو چەند فیشەکێک بەر ئۆتۆمبیلەکەی دەکەوێت، بەڵام خۆی رزگاری دەبێت.

 

لەو هێرشەدا تەنها شۆفێری ئەو فەرماندەیەی هەسەدە بریندار بووە.

 
تا ئێستا شوناسی ئەو چەکدارانەی هێرشەکەیان ئەنجامداوە نەزانراوە. 

 
لیلوی عەبدوڵا فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکراتە لە پارێزگای دیرەزوور، هەروەها فەرماندەی یەکینەکانی پاراستنی ژنانە لە رۆژئاوای کوردستان.

 


AM:08:50:26/09/2020