تەندروستی عێراق دواین ئاماری توشبووانی كۆرۆنای بڵاوكردەوە

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی توشبوون و مردن و چاکبونەوەی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند و بەپێی ئامارەکە زیاتر لە سێ هەزار تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە. 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو چوار هەزارو ٢٧٠ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٦٨ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و سێ هەزار و ٦٥٢ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە ٣٤٥ هەزار و ٩٦٩ كەس و لەوانە هەشت هەزارو ٩٣٥ كەسیان گیانیان لەدەستداوەو ٢٧٦ هەزارو ٩١٨ كەسیان چاكبونەتەوە. 

PM:06:40:26/09/2020