حكومەتی عێراق: بارهەڵگرە نەوتەكەی هەرێم بە قاچاغ مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت

پاش بڕیاری حكومەتی هەرێم بە فرۆشتنی نەوتی خاو، وەزارەتی نەوتی عێراقی بە فەرمی دژایەتی خۆی بۆ ئەو بابەتە ڕاگەیاند و ئاشكراشی كرد لە ڕوی نێودوڵەتیەوە سزای یاسایی ئەو كەس و كۆمپانیاینە دەدات كە مامەڵە لەگەڵ هەرێم دەكەن و نەوتی لێ دەكڕن.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە" ئەو بارهەڵگرە نەوتەی هەرێم ڕەوانەی دەرەوە كراوە، لە سنورەكانەوە بە قاجاغ ڕەوانەی توركیا و جیهان كراوە و بە بابەتی قاجاغ مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت".

هەروەك وەزارەتی ناوبراو داوای لە توركیا كردووە لێكدانەوە بۆ دەستوری عێراق نەكات و مافی ئەو نیە ڕەوایەتی بدات بە هەرێمی كوردستان لەسەر فرۆشتنی نەوتی عێراق و بە پێی بڕیاری نەتەوە یەكگرتوەكان هەڵگرتن و فرۆشتنی نەوتی دەرهێنراوی عێراقی ، پێشێلی یاساییە .



PM:04:33:01/06/2014