لە راگەیاندراوێکدا ژووری پەرلەمانی بزووتنەوەی گۆڕان ئەو هەڵبژاردنەی پەسەند کرد کە هەریەک لە گوڵستان سەعید و دابان محەمەد سەرو شەش دەنگیان هێنا، ئەو ژوورەی گۆڕان جەخت لەسەرئەوە دەکەنەوە بەپێی دەستوری گۆڕان مافی بردنەوە دەدات بە رەگەزی مێینە، بەڵام دابان محەمەد ئەو بڕیارە رەتدەکاتەوە.
لەو راگەیاندنەدا ژووری پەرلەمانی گۆڕاندا هاتووە "کاتژمێر ٥ی ئێوارەی رۆژی دوشەمە، ٢١/٩/٢٠٢٠ بە ئامادەبوانی سەرجەم ئەندامانی فراکسیونی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، هەڵبژاردن بۆ دەستە سەرۆکایەتی فراکسیۆن کرا".
هەروەها هاتووە " لە هەڵبژاردنەكەدا، هەردو کاندیدی سەرۆکایەتی گوڵستان سەعید و دابان محەمەد بە (6) دەنگ یەکسان بون. بەپێی دەستوری رێکخراوەیی بزوتنەوەی گۆڕان، ئەگەر لە هەڵبژاردنێكدا دوو كاندید هەبو یەكێكیان (ژن) و ئەوی تریان (پیاو)، دەنگەكانیان یەكسان بو، ئەوا ئەولەویەت بۆ (ژنە)كە دەبێت، بۆیە ژوری هەڵبژاردن و دواتریش ژوری یاسایی بزوتنەوەی گۆڕان ئەنجامی هەڵبژاردنەكەی پەسەند كرد‌و، (گوڵستان سەعید) بووە سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان" .
لە بەرامبەردا دابان محەمەد لە نووسینێکدا بەناونیشانی" سەبارەت بە سەرۆکایەتی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان" دەڵێت" ئامانج لە یاداشتکردنی ئەم دێڕانەی خوارەوە دو شتە؛یەکەم: وەک نوێنەرێکی خەڵکی کوردستان بە گشتی و نوێنەری گۆڕانخوازان بە تایبەتی دەبێ ئەو وێنەیە رونبکەمەوە کە دور لە ویستی خۆمان لە میدیا درا بە پرۆسەی هەڵبژاردنم بە سەرۆکی فراکسێۆن و رێگریەکانی رێکخەری گشتی لەو روەوە. دووەم: بۆ ئەمرۆ و سبەی و دەیان ساڵی تر، گرنگە رون بێ کێ بەرپەسانە و کێش نابەرپرسانە مامەڵەی لەگەڵ ئەمانەتی گۆڕان کردوە".
ئەو پەرلەمانتارە لە درێژەی نووسینەکەدا دەڵێت " پێش وادەی هەڵبژاردنەکە ده‌ستێوه‌ردانی یٔاشكرا و زه‌ق كرا، تۆمه‌ت به‌خشرایه‌وه دژی به‌شێك له فراكسیۆن! فشاری زۆر، به‌كارهێنانی ڕێگای ناشه‌رعی و هه‌ڕه‌شه و ته‌نانه‌ت یٔیمتیاز و به‌خشین، بەرامبەر ئەو بەرێزانەی کە پێیان وابو پشتیوانی بەندە دەکەن، هەمو ئەوانە كاریان له هاوڕێكانم نه‌كرد. کە زانرا لانیکەم ۷ دەنگی مسۆگەر هەیە کە بەندە، بە سەرۆکی فراکسێۆن هەلدەبژێرێ به‌بڕیاری به‌ڕێز ڕێكخه‌ری گشتی هه‌ڵبژاردن ڕاگیرا، له‌كاتێكدا سكرتێری كاروباری ژوره‌كان موكوڕبو له‌سه‌ر یٔه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن، ژوری هه‌ڵبژاردنی گۆڕان ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا'.
هەروەها دەشڵێت " به‌ناچاری! به‌پێی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و په‌یڕه‌وی ناوخۆی فراكسیۆن، دوای 10 ڕۆژ له چاوه‌ڕوانی له ڕۆژی 7_9_2020 هه‌ڵبژاردن یٔه‌نجام درا، به‌نده و یٔاشنا عه‌بدوڵا و جه‌لال محه‌مه‌د، به سه‌رۆك و جێگر و بڕیارده‌ری فراكسیۆن هه‌ڵبژێردراین."
دابان محەمەد دەشڵیت " له ڕێگه‌ی پابه‌ند نه‌كردنی 5 له هاوڕێیانمان له فراكسیۆن، كێشه‌كەیان بردە ناوهۆڵی په‌رله‌مان و کۆبونەوەکانی، هه‌وڵی له‌تكردن و په‌رتكردنی فراكسیۆن درا، ((یٔه‌و هاوڕێیانه‌ی یٔه‌م هه‌وڵه‌یاندا ته‌یٔكیدیان ده‌كرده‌وه ته‌نیا گوێ له ڕیكخه‌ری گشتی ده‌گرن، بەمانایەکی تر بە قسەی رێکخەری گشتی وادەکەن)). له هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی و دروستنه‌بونی یٔاڵۆزی، هۆڵی په‌رله‌مانمان به‌جێ هێشت، بۆ ماوه‌ی سێ هه‌فته‌ش هه‌مان حاڵه‌ت چه‌ند باره بوه‌وه. به بێده‌نگی له چاوه‌ڕوانی چاره‌سه‌ردا بوین".
ئەو پەرلەمانتارە وردەکاری زیاتر بڵاودەکاتەوەو دەڵێت "
له‌سه‌ر داوای به‌ڕێزان ڕێكخه‌ری گشتی و یٔه‌ندامانی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن، بۆ چاره‌سه‌ر داوای هه‌ڵبژاردنێكی دیكه‌یان كرده‌وه، وه‌ك به‌ڕێز ڕێكخه‌ری گشتی وتی: ته‌نیا بۆ له‌حیمكردنه‌وه‌ی یٔه‌و 5 هاوڕێیه‌مانه و پرۆسه‌یه‌كی ڕوكه‌ش و نهێنی ده‌بێت، له 21_9_2020 هه‌ڵبژاردن كرا، لەو نێوانەدا هەمو هەوڵیاندا دەنگێک لە پشتیوانانی ئێمە کەم بکەنەوە و کردیان، کاندیدی بەرامبەریشیان لە برایەکمەوە گۆڕی بۆ خوشکێکم بۆ ئەوەی دوایی مادەیەکی دەستوری گۆڕان بە نا دەستوری بەکار بهێنن، ئەوەشیان کرد.ده‌نگدان 6 به 6 یه‌كسان، هه‌ر له‌وێدا پرۆسه‌كه‌مان به‌جێ هێشت، له دو نوسراوی فه‌رمیدا و پاڵپشت به ده‌قی ده‌ستوری و په‌یڕه‌وی، ده‌ره‌نجامه‌كانیمان ڕه‌تكرده‌وه.نەک لەبەر ئەوەی کە سەرۆکایەتی فراکسێۆنمان زۆر لا مەبەست بێت، بەڵکو، لەبەر ئەوەی کە بۆچی رێکخەری گشتیی فەرق لە نێوان دو پەرلەمانتاری حزبەکەیدا دەکا؟! ئایا مەسەلە دەستەگەرییە؟ ".
دابان محەمەد دەشڵێت "بۆ منیش و هاورێکانیشم لە فراکسێۆن ئەم مامەڵەیە ئێجگار نەشیاو و دورە لە فکر و بنەما بنچینەییەکانی گۆڕانی نەوشیروان مستەفا، مامەڵەیەکە دەتگەیەنێتە بنبەستی ئەوەی کاتێک هەڵسورا و یا وەزیر یا پەرلەمانتاری گۆڕان کێشەیەکی هەبێ دەبێ بیباتە لای رێکخەری گشتی ، ئەی ئەگەر رێکخەر خۆی کێشەبێت بیبات بۆ کوێ؟! ".